جیهان له رێگه‌ی كوردستان24 ره‌وشی شڵه‌ژاوی تارانی بینی
كوردستان24 جارێكی دیكه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
كوردستان24 وەك تاكە كەناڵی جیھانی لە كاتی رووداوەكانی ئەمڕۆی تاران، بەهۆی گواستنەوەی وێنەی راستەوخۆ و دوایین زانیارییەكان، بووە سەرچاوەی ھەواڵی زۆربەی كەناڵەكانی جیھان.
زۆربه‌ی ئاژانس و كه‌ناڵه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان، بۆ گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی و مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی هاتبووه ئاراوه، په‌نایان هێنایه به‌ر كوردستان24 و به‌و هۆیه‌شه‌وه لۆگۆی كوردستان24 له‌سه‌ر شاشه‌ی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی جیهان بینرا.
یه‌كه‌مجار نییه كوردستان24 له كاتی رووماڵی رووداوه‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان و پێشتریش له چه‌ندین بۆنه‌دا، میدیاكان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر رووماڵه‌كانی كه‌ناڵه‌كه.