ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: پشتگیریی هیچ كام لە پاڵێوراوانی سەرۆك كۆماری ناكەم
چاودێرانی سیاسی ئێران ئەم هەڵوێستەی ئەحمەدی نەژاد بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردن شرۆڤە دەكەن
K24 – ھەولێر
مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران رایگه‌یاند پشتگیریی هیچ كام له پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری ئیران ناكات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه شیاوبوونی بۆ پاڵێوراوێتی لە هه‌ڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی وڵاتەکەی لە لایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە رەتکراوەتەوە، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک رایگەیاندووە پشتگیریی هیچ کام لە بەربژێرەکان ناکات و دەشڵێت ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر خۆی و حکوومەتەکەی پارێزبەندییان هەیە و دڵنیان لێپێچینەوەیان له‌گه‌ڵ ناکرێ.
ھەر لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئاماژەی بەوەدا هاوکارەکانی من دەبەن بۆ بانگەشە بۆ ئەوەی بڵێن منیش پشتیوانی لە کەسێکی دیاریکراو دەکەم، بەڵام من بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیم لە هیچ کام لەو بەربژێرانە نەکردووە و ناشیکەم.
لە مێژووی سیاسی كۆماری ئێسلامی ئێران یەكەمجارە سەرۆك كۆماری پێشوو داوا لە خەڵكی وڵاتەكەی ناكات بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و چاودێرە سیاسییەکانی ئێران ئەم هەڵوێستەی ئەحمەدی نەژاد بە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان شرۆڤە دەكەن.
له كاتێكدا سه‌رۆك كۆماری پێشووتر و ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵوێستی خۆیان به پشتگیریكردن له پاڵێوڕاوێكی دیاریكراو ده‌ربڕیوه و داوایان له خه‌ڵك كردووه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و پاڵێوراوه بده‌ن كه خۆی پشتیوانی لێده‌كات.
ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی 19 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.