به‌ڕێوبه‌ری گرووپی كه‌ناڵه‌كانی جه‌م تی ڤی كوژرا
پێشتر كەناڵێكی بە زمانی كوردی بوو
K24 – ھەولێر
میدیاكانی توركی و ئێرانی بڵاویانكرده‌وه، سه‌عید كه‌ریمیان به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كه‌ناڵه‌كانی جه‌م تی ڤی له ئیستانبوڵ كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و كوژرا و كونسولی كوه‌یت له ئیستانبوڵ، كوژرانی هاووڵاتییه‌كی خۆی له‌م هێرشه‌دا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاژانسی ئانادۆل له‌م باره‌وه رایگه‌یاند "كه‌ریمیان له شوێنی رووداوه‌كه كوژرا و و هاوڕییه‌كیش پاش ئه‌وه‌ی بریندار ببوو، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
گوتیشی "هیرشكاران به ده‌مامكه‌وه له ناوچه‌ی ساریر له ئیستانبوڵ ته‌قه‌یان له‌م دوو كه‌سه كرد و دواتر به ئۆتۆمبێلێك رایانكرد".
هه‌ندێ له میدیاكان باسیان له‌وه كرد "كه‌ریمیان 27 گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه."
ئاژانسی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه، كونسولی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبول له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هاووڵاتی كوه‌یتی، "محه‌مه‌د متعب الشلاجی" له رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئیستانبول كوژرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، حكمی غیابیان به‌سه‌ر كه‌ریمیان سه‌پاندووه، رۆژنامه‌كانی ئێران رۆژی 5 ئاداری رابردوو بڵاویانكرده‌وه به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده دژی رژێمی ئێران، به شیوه‌یه‌كی غیابی شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ كه‌ریمیان سه‌پێنراوه
ئاژانسی نیوه فه‌رمی فارس نیوزی ئێران له باره‌ی ئه‌م رووداوه، په‌نجه تاوانی بۆ رێكخراوی موجاهدینی خه‌لقی ئێران درێژكرد و باس له مێژوو و بنه‌ماڵه كه‌ریمیان كرد كه "باوكی ئه‌ندامێكی ئه‌م رێكخراوه بووه له شه‌ڕی مێرساد كوژرا و دواتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له كه‌مپی ئه‌شره‌ف ژیاوه و پاشان له سویسرا نیشته‌جێ بووه".
ئەم شەڕە لە لای موجاھدین بە "فروغ جاویدان" ناونراوە و شه‌ش رۆژ پاش كۆتاییهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق له ساڵی 1988، موجاهدینی خه‌ڵق به نییه‌تی گه‌یشتن به تاران و رووخاندنی رژێمی ئێران به هێزیكی زۆره‌وه له پارێزگای كرماشان چوونه‌ته ناو سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پاش چه‌ند رۆژ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران شكستیان خوارد و زۆربه‌شیان له‌م شه‌ڕه‌دا كوژران.

له لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێران، ئه‌م رووداوه به "تیرۆر" به‌ناو ده‌كات و ده‌ڵێت "كه‌ریمیان له بازارێكی ئیستانبوڵ كوژراو".
ناسنامەی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م هێرشه و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و پۆلیسی توركیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
گرووپی كه‌ناڵه‌كانی جه‌م تی ڤی له كۆمەڵە كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی پێك دێت كه زۆربه‌یان به زمانی فارسین و هه‌ندێكیشان به زمانەكانی كوردی، توركی و عه‌ربین و بەرنامەكانیشیان زیاتر ھونەری، موزیك، سەرگەرمی، فیلم، دراما، پەروەردەیین.
زۆرێك له ده‌رهێنه‌ران و ئه‌كته‌رانی ناوخۆی ئێران له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌ی كه‌ریمیان كار كرد و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسانی رۆشنبیری و سینه‌مایی ئێران دژی ئه‌و كاره وه‌ستانه‌وه، دوای ئه‌وه نه‌یانتوانی پێشی به‌م تێكه‌ڵاوبوونه‌ی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رانی ناوخۆی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌ناڵه بگرن، دادگاكانی ئێران رۆڵی خۆیان گێڕا.

فارس نیوزی ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ تۆمه‌تباركردنی موجاهدینی خه‌لق ئاماژه به‌وه ده‌كات، "كه‌ناڵه‌كانی جه‌م تی ڤی به پێشنیار و یارمه‌تی دارایی موجاھدین دامەزراون، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، بەرنامە سیاسییەكانی كەم كردەوە و روو كردە بەرنامە گشتییەكانی ھونەری، فیلم و ریكلامی بەرھەمە ناوخۆییەكانی ئێران".
دەشڵێت "ئەو شێوازە نوێیەی كەناڵی جەم بە دڵی موجاھدین نەبوو و دەیانویست بە شێوەیەكی ئاشكرا دژایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بكات، كە كەریمیان باوەری بە خەباتی ئاشكرا و رون نەبوو".
ئاژانسی ئانادۆل، ھاورێی، كەریمیان بە ھاووڵاتییەكی كوەیتی بە ناو كردووە، بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكات. دەشڵێت "كاتژمێر 21:00 شەوی رابردوو، سه‌عید كه‌ریمیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی خۆی كه هاووڵاتیی كوه‌یت بووه، كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویان سواری ئۆتۆمبێله لوكسه‌كه‌ی خۆیان ببن".