ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد خۆى له هه‌مووان بێ به‌رى كرد
سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رايگه‌ياند، پشتيوانى هيچ پاڵێوراوێكى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ناكات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى ئيسلامى ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رايگه‌ياند، پشتيوانى هيچ پاڵێوراوێكى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار ناكات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا خۆ پاڵاوتنى مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئێران ره‌تكرايه‌وه.
له نامه‌يه‌كدا، كه هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و جێگره‌كه‌ى حه‌ميد به‌قائى واژوويان له‌سه‌ر كردووه، رايانگه‌ياندووه، ئێمه پشتيوانى هيچ كام له كانديده‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئێران ناكه‌ين.
ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ده‌ستوورى ئێران كه له ژێر هه‌ژموونى پارێزگارهكاندايه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، ره‌تيكرده‌وه، رێگه بدات ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و جێگره‌كه‌ى به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
بڕياره له 19ى ئايار/ مايۆى داهاتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت.