10 هه‌زار پاڵێوراوی ئهنجومهنەكانی شار و گوند لە ئێران ره‌تكراونه‌ته‌وه
تەنیا شایستەبوونی 6 پالێوراو بۆ سەرۆك كۆماری پەسندكراوە
K24 - ھەولێر
فهرماندارییهكانی ئێران (قایمه‌قام) ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی شایسته‌بوونی پاڵێوراوانی ئهنجومهنەكانی شار و گوندیان راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی رای ده‌سته‌ی چاودێری قه‌زاكانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رگرت.
پەسندكردنی پاڵێوراونی ئهنجومهنەكانی شار و گوند له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌سه‌ر شانه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و په‌رله‌مانی، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور مافی دیاریكردنی پاڵێوراو بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
لە كۆی 289 هه‌زار و 777 پاڵێوراوی ئهنجومهنەكانی شار و گوند، پاڵێوراوێتی 9 هه‌زار و 470 كه‌س ره‌تكراوه‌ته‌وه و 4 هه‌زار و 472 كه‌سی دیكه‌شی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور، به‌پێچه‌وانه‌ی جارانی پێشووی بڕیارێكی جێبەجێكار بۆ ده‌سته‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئهنجومهنەكانی شار و گوند ده‌ركرد و رایگه‌یاند نابێت له ناوچه‌كانی به زۆرینه موسڵمان، رێگه به پاڵێوراوبوونی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان بدرێت.
پاڵێوراوانی ره‌تكراو، 10 رۆژ ده‌رفه‌تیان هه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان بگه‌یننه ده‌سته‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردن له قه‌زاكان، كه رۆژی 8 ئایاری داهاتوو ناوی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی ئهنجومهنەكانی شار و گوند به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
بڕیارە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ئهنجومهنەكانی شار و گوند هاوكات رۆژی 19 ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ته‌نیا شایسته‌بوونی 6 پاڵێوراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور پەسندكراوە، سه‌رۆك كۆمار حه‌سه‌ن روحانی و جێگره‌كه‌ی، ئیسحاق جیهانگیری و چوار كاندیدی دیكه، له‌وانه ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هێزترین پاڵێوراوی پارێزگاران به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ده‌كه‌ن.