ئێران فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌وتووى نمايشكرد
كۆمارى ئيسلامى ئێران فڕۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى پێنجه‌م ناسراو به قاهر 313ى درووستكراوى وڵاته‌كه‌ى نمايشكرد.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران فڕۆكه‌ى جه‌نگى نه‌وه‌ى پێنجه‌م ناسراو به قاهر 313ى درووستكراوى وڵاته‌كه‌ى نمايشكرد.
به گوێره‌ى راپۆرتى ميديايى كه‌ناڵه ئێرانييه‌كان ئه‌و فڕۆكه‌يه كه بۆ يه‌كه‌مجار له 2013 نمايشكراوه، به نوێترين داهێنانى سه‌ربازى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى نمايشه‌كه‌وه، شاره‌زايان گومانيان له فڕۆكه‌كه درووستكرد و تێبينى ئه‌وه‌يان كرد، فڕۆكه‌كه زۆر بچووكه و شوێنى فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش تا ئه‌ندازه‌يه‌كى زۆر بچووكه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت پێى تێدا راكێشێت، به‌ڵام ئێران گرته‌يه‌كى ديكه‌ى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ده‌ركه‌وتبوو كه شوێنى فڕۆكه‌وانه‌كه گه‌وره‌يه و دوو بزوێنه‌رى هه‌يه.
ئه‌وه‌ى گومانه‌كانى زۆرتر كردووه، ئه‌وه‌يه كه ئێران ديمه‌نى هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێك له شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و فڕۆكه‌يه تواناى هه‌ڵفڕين و مانه‌وه‌ى كاتێكى زۆرى له ئاسمان نييه.