له ئێران به‌هۆی لافاوه‌وه 14 كه‌سی گیانیان له ده‌ستدا
37 كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی، بارانی به خوڕ، باكووری رۆژئاوای ئیرانیشی گرته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێران و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته، لافاوێكی زۆر هه‌ستاوه و به‌و هۆیه‌وه 14 كه‌س لافاو خنكاندوونی و 37 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
له‌وباره‌وه به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌ی "ئه‌جابشێر" به ئاژانسی "ئیرنا"ـی گوتووه" ته‌رمی 12 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستدابوو دۆزراونه‌ته‌وه، 3 كه‌سیان ژنن و 9 كه‌سیشیان پیاون".
? سیل دیشب در عجب شیر و آذرشهر آذربایجان شرقی ۱۰ کشته بر جای گذاشت. ۲۵ نفر نیز همچنان مفقود هستند. - فارس pic.twitter.com/J00KFp7mUT
— روزنامه ایران (@IranNewspaper) ١٥ أبريل، ٢٠١٧
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێرانیش رایگه‌یاندووه" دوو كه‌س له شاری ئازه‌رشه‌هر، به‌هۆی لافاوه‌وه مردوون و 37 كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته پارێزگای ئازربایجانی رۆژهه‌ڵاته‌وه.
سهل انگاری یک نوجوان ۱۴ساله با دوچرخه در کنار رودخانه گادر باعث شد تا به داخل رودخانه سقوط کند
— خبرگزاری تسنیم (@Tasnimnews_Fa) ١٤ أبريل، ٢٠١٧
نیروهای مردمی برای پیدا کردن وی #بسیج شده اند pic.twitter.com/oBLOHbAkYS
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، لافاوێكی زۆر هه‌ستاوه و له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كاندا، كه‌سێك به پایسكیل به ناو لافاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات و له ناكاو ده‌كه‌وێت و لافاوه‌كه‌ش رایده‌ماڵێت و له به‌رزاییه‌كه‌وه ده‌یخاته‌خواره‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌و ده‌وروبه‌ره‌دان، ده‌یانه‌وێت رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام بێسووده و سه‌ره‌نجام جگه له هاتوهاوار هیچی دیكه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سه پێنه‌كراو لافاوه‌كه بردوویه‌تی و گیانی له ده‌ستداوه".