ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كورسييه‌كه‌ى ده‌وێته‌وه
مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌يه‌وێت دووباره پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ئيسلامى به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى بڵاويكرده‌وه، مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌يه‌وێت دووباره پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى ئيسلامى به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ناوى خۆى وه‌ك پاڵێوراو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئێران تۆمار كرد.
پێشتر رابه‌رى ئێران عه‌لى خامهنهئى داوايكردبوو، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد خۆى نه‌پاڵێوێته‌وه.
بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا به ره‌سمى ناوى پاڵێوراوه‌كان رابگه‌يه‌نرێت دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن رابه‌رى ئێرانه‌وه ناوه‌كانيان په‌سند ده‌كرێن.
هاوكات حه‌سه‌ن رووحانى له به‌ره‌ى چاكسازيخواز دووباره بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئێران ناوى خۆى تۆمار كردووه.
ئيبراهيم ره‌ئيسى، داواكارى پێشوو و سه‌رۆكى سندوقى ئيسلامى دامه‌زراوه‌يه‌كى گه‌وره‌ى مه‌زهه‌بى له باڵى پارێزگاران خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئێران پاڵاوتووه.
سه‌ره‌ڕاى ناكۆكييهكان خۆ پاڵاوتنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى ناوخۆى و ده‌ره‌كى.
ئه‌حمه‌دى نهژادله 2005ه‌وه تا 2013 سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو.