رهگهزنامهى ئێرانى دهدرێته بنهماڵهى ئهو ئهفغانيانهى له سووريا كوژراوون
دوو ھێزی تایبەت سەر بەسوپای قودسی ئێران بەناوی فاتمیون و زەینەبیون كە ئەفغانی و پاكستانین شەڕ بۆ پاراستنی رژێمی سوریا دەكەن.
K24 – ههولێر:
رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای كردووە، بنەماڵەی ئەو ئەفغانیانەی لەسەر داوای ئێران لە سوریا كوژراون، رەگەزنامەی ئێرانیان پێ بدرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لەگەڵ دەستپێكی شەڕی سوریا دوو ھێزی تایبەت سەر بەسوپای قودسی ئێران بەناوی فاتمیون و زەینەبیون كە ئەفغانی و پاكستانین شەڕ بۆ پاراستنی رژێمی سوریا دەكەن.