به‌رپرسێكى ئێران به‌ تاوانى سيخوڕى 10 ساڵ حوكمدرا

ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانی تاران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریكا بە 10 ساڵ زیندان حوكمدرا.

K24 – هه‌ولێر:

ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانی تاران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریكا بە 10 ساڵ زیندان حوكمدرا.

دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاندووە، سەرۆكی لیژنەی كۆمەڵایەتی و راوێژكاری ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانی شاری تاران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا و ھەوڵدان دژ بە بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە 10 ساڵ زیندانی حوكم دراوە.

عەلی رەزا ئومێده‌وار، ماوەی 6 مانگە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە و  دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێت، ناوبراو ھەوڵی جێبەجێكردنی پرۆژەی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران و دزەكردنە ناو دامودەزگاكانی حكوومەتی داوە. لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی ئەمنیی ئێران باسیان لە دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرس لە پۆستە باڵاكانی حكوومەت كردووە، كە سیخوڕییان بۆ وڵاتانی نه‌يارى ئێرانەوە كردووە.