"نێیمار به‌هۆی مێسییه‌وه له بارسێلۆنا ده‌ڕوات"
پێیوایه مێسی زیانی زۆری لێداوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه نێیمار له كارگێرانی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه و بیر له رۆیشتن و جیابوونه‌وه‌ی له مێسی ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی خستۆته ڕوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 ته‌مووزی 2017 میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، كاتێك له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نێیمار ده‌یه‌وێت به‌هۆی مێسییه‌وه له بارسێلۆنا بڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چوونی مێسی، پیكێ و ئاردا توران وه‌ك نوێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ ژاپۆن هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه‌ی توڕه كردووه كه هیچ حیسابێكیان بۆ ئه‌و نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه نێیمار پێیوایه تا له مێسی نزیك بێت له خه‌ونی بردنه‌وه‌ی نازناوی تۆپی زێرین بێبه‌ش ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئه‌ورووپا جارێكی دیكه ده‌نگۆی چوونی نێیماریان بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان بڵاو كرده‌وه، هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مۆرینهۆ تا ئه‌م ساته زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمۆی به‌رازیلی هه‌یه.
نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا ناسناوی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و زۆربه‌ی ناسناوه‌كانی دیكه‌ی بردۆته‌وه ته‌نیا خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، بۆیه ده‌یه‌وێت به رۆیشتنی له بارسا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له مێسی خه‌ونی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بێته دی.