ژه‌مێك به چاوی به‌ستراو بخۆ
چێشتخانه‌یه‌ك لە ئوردن هه‌فته‌ی جارێك چاوی كریارانی ده‌به‌ستێته‌وه
K24 - ھەولێر
رێكخراوێكی ئوردونی له رێگه‌ی رێستۆرانتێكی ناوهحۆییهوه، ده‌یه‌وێت چۆنیه‌تی ژیانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه هه‌فته‌ی جارێك چه‌ند چالاكیه‌ك له‌و رێستۆرانته ئه‌نجام ده‌دات، له‌رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی چاوی سه‌ردانیكه‌رانی.