به‌هۆی 2 یاریزانه‌وه مۆڵه‌ته ئاسیاییه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ كێشه‌ی تێكه‌وت
تا كێشه‌ی ئه‌و دوو یاریزانه چاره‌سه‌ر نه‌كات ناتوانێت به‌شداریی له هیچ خولێكی فه‌رمی بكات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگاداری یانه‌ی زاخۆ ده‌كاته‌وه كه له كه‌مترین ماوه كێشه‌ی پێدانی ماف و مووچه‌ی دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌رنا مافی به‌شداریكردنی له خول و پاڵه‌وانییه‌تییه فه‌رمییه‌كان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
دوو یاریزانی پێشه‌گه‌ری لیبی پێشووی یانه‌ی زاخۆ به ناوه‌كانی (سالم ئهلمسلاتی و عه‌بدولسه‌لام ڤیتۆری) به‌هۆی پێنه‌دانی پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش له رێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه داوا له یانه‌ی زاخۆ ده‌كرێت مافی ئه‌و یاریزانانه بدرێت.
سالم ئهلمسلاتی 12 هه‌زار و 500 دۆلاری لای یانه‌ی زاخۆیه، عه‌بدولسه‌لام ڤیتۆری 36 هه‌زار دۆلاری له مافی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تا پاره‌ی ئه‌م دوو یاریزانه نه‌درێت، یانه‌ی زاخۆ ناتوانێت به‌شداریی خولی نایابی عێراق بكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لێژنه‌یه‌كی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ سه‌ردانیكردنی یاریگه‌ی یانه‌كانی به‌شداربووی خولی نایابی عێراق ئاماده كردووه و بڕیاره له 29ـی ئه‌م مانگه لێژنه‌كه سه‌ردانی یاریگه‌ی زاخۆ بكات تا له ئه‌گه‌ری دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له لایه‌ن فیدراسیۆنی ئاسیا له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ی كراوه‌ته مه‌رج.
