ئه‌ڵمانيا سزاى توركيا ده‌دات
ئه‌ڵمانيا وه‌ڵامى سياسه‌ته‌كانى توركيا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانى بڵاويكرده‌وه، به‌رلين پرۆژه‌ى پڕچه‌ككردن له‌گه‌ڵ توركيا ده‌وه‌ستێنێت.
هه‌ردوو ئه‌ندامى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى به هۆى ده‌ستگيركردنى چالاكێكى ئه‌ڵمانييه‌وه له توركيا په‌يوه‌ندييه‌كانيان رووى له ئاڵۆزى كردووه.
رۆژنامه‌كه له زارى به‌رپرسانى به‌رلينه‌وه ئاشكرايكردووه، ئه‌و بڕياره نوێيه‌ى ئه‌ڵمانيا سه‌رجه‌م پرۆژه پلان بۆ داڕێژراوه‌كان و پرۆژه‌يه‌كى هه‌نووكه‌يى له بوارى چه‌ك له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌گرێته‌وه.
تا ئێستا به ره‌سمى به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا ئه‌و بڕياره‌يان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرێل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رايگه‌ياند، زنجيرهيهك هه‌نگاو دژى توركيا ده‌گرنه به‌ر.
زيگمار گوتيشى: له وه‌ڵامى ده‌ستگيركردنى مافپهروهرێكى ئه‌ڵمانى له لايه‌ن توركياوه، ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له يه‌كێتى ئه‌وروپا پرسى بوونه ئه‌ندامى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا تاوتوێده‌كه‌ين.
ئه‌و وه‌زيره ئه‌ڵمانييه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد، كه چيديكه ده‌سته‌به‌رى كاركردنى كۆمپانيا ئه‌ڵمانييه‌كان له توركيا ناكه‌ن و له باره‌ى وتوێژه‌كانى تايبه‌ت به فراوانكردنى يه‌كێتى گومرك له‌گه‌ڵ توركيا هيچ به‌ره‌و پێشچوونێك روونادات. هۆشداريش ده‌درێته هه‌ر ئه‌ڵمانييه‌ك كه گه‌شتى توركيا بكات.
گابرێل هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته سياسه‌تمان له به‌رامبه‌ر توركيا بخه‌ينه سه‌ر رێبازێكى نوێ و ناكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌يه به‌رده‌وام بين. چونكه ئێمه پێويستمان به‌وه‌يه به‌رپرسانى توركيا تێبگه‌ن، كه ئه‌و سياسهتانهيان به بێ سزا به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نابێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا له تويتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، گرتنه به‌رى رێوشوێنى تايبه‌ت له دژى توركيا پێويستن و هيچ ده‌رچه‌يه‌ك نييه بۆ ده‌ربازبوونى توركيا له‌و كاردانه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا هۆشدارى دايه هاووڵاتيانى و رێنمايى كردن كه وريا بن له گه‌شتكردن بۆ توركيا.