دوو یانه‌ی كوردستان له‌سه‌ر بلیتێكی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق و لە گرووپی باکوور و رۆژئاوادا، دوو یانه‌ی كوردی له هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر بڕینی بلیتێكی خولی نایابی عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر 05:00ـی ئێواره یانه‌كانی گازی باكوور و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك بگه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه له لایه‌ن ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، به یه‌كسانبوون به فه‌رمی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور كه عه‌بدوڵڵا مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریه‌تی، ته‌نیا به سه‌ركه‌وتن ده‌توانێت خه‌ونی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراقی بێته دی.
كۆمه‌ڵه‌ی باكوور كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (پێشمەرگەی سلێمانی، سامەڕا، گازی باکوور، عەلەم و بێجی)، ته‌نیا 2 یانه كوردییه‌كه‌ی گرووپه‌كه هیوای گه‌یشتنیان بۆ خولی نایابی عێراق ماوه.
یانه‌كانی به‌شداربووی له پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق به‌سه‌ر 3 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون، یەکەمی ھەر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راستەوخۆ دەگاتە خولی نایاب، 3 یانه‌ی دووەمی هه‌ر گرووپێكیش جارێكی دیكه به‌شێوه‌ی پاڵاوتن یه‌كێكیان بۆ خولی نایاب سه‌رده‌كه‌وێت.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م
