به ڤیدیۆ.. نه‌خۆشێك له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریی مێشكدا گیتار ده‌ژه‌نێت
به سه‌ختترین نه‌شته‌رگه‌ریی داده‌نرێت
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكان داوایان له مۆسیقارێكی هیندی كردووه، له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری مێشكی‌دا گیتاره‌كه‌ی بژه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات و هۆكاری گرژبوونی ماسوولكه‌كانی ده‌ستی بدۆزنه‌وه.
له‌سه‌ر داوای پزیشكانیش، ئه‌ڤیشك براساد، له كاتی نه‌شته‌ریگه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ماره كاره‌باییه‌كانی مێشكی‌دا، گیتاره‌كه‌ی خۆی ژه‌نیوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی بی بی سی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له شاری بانگلۆری هیندستان بۆ ئه‌و مۆسیقاره ئه‌نجامدراوه و براسادیش باس له‌وه ده‌كات، دوای جێهێشتنی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، ماسوولكه‌كانی ده‌ستی خاوبوونه‌ته‌وه، كه پێشتر به‌رده‌وام گرژ بوونه.
ئه‌و پیاوه هیندییه ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 9 مانگ پێش ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌یان دیاری كردم، پزیشكان ئامۆژگارییان ده‌كردم نه‌شته‌رگه‌ری مێشك ئه‌نجام بده‌م، به‌ڵام ده‌ترسام، دواتر پزیشكه پسپۆره‌كه‌م دڵنیایی ته‌واوی پێدام كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
وێبسایتی بی بی سی، باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ئه‌و مۆسیقاره هیندییه، هه‌ست ده‌كات ده‌ست و قاچی چه‌پی لاوازه، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی داهاتوو باش ده‌بێت و ده‌توانێت له‌سه‌ر ژنینی گیتار به‌رده‌وام بێت.