پێشڕەوییەکانی هەسەدە لە رەققە دەوەستن

له‌ %45 ره‌ققه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌

K24 - رەققە

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌) شه‌ڕ له‌ رۆژئاوای ره‌ققه‌ ده‌وه‌ستێنێت و وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فوراتیش رایدەگەیەنێت، تا ئێستا 45% ره‌ققه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌.

ئێستا پێشرەوییەكان لەنێو رەققە سست بووە و شەڕڤانانی ھەسەدە، لە بەرەی رۆژئاوا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی بە پلانی نوێوە ھەنگاوەكانیان دەستپێبكەنەوە و شاری رەققە بە تەواوی لەدەست داعش دەربھێنن.