كرێكارێكی ئه‌سیوپی به‌هۆی ژنه خاوه‌ن كاره‌كه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات
كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و به سه‌ختی بریندار بووه
K24 هه‌ولێر:
كرێكارێكی ئه‌سیوپی به‌هۆی بێزاربوونی له‌و ژنه لوبنانییه‌ی كاری له لا كردووه، هه‌وڵیداوه خۆی بكوژێت و خۆی له ده‌ستی رزگار بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڤیدیۆی ئه‌و كرێكاره ئه‌سیوپیه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چووه‌ته سه‌ر ستوونێكی كاره‌با و ده‌ستی پێوه‌گرتووه‌و هه‌وڵ ده‌دات خۆی بكوژێت، له‌و كاته‌شدا تیمێكی به‌رگریی شارستانیی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قایلی بكه‌ن خۆی نه‌كوژێت و بێته خواره‌وه.
كرێكاره ئه‌سیوپیه‌كه هه‌وڵ ده‌دات رابكات و ده‌ست به كێبڵی كاره‌باكه‌وه ده‌گرێت، به‌ڵام ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی بریندار بووه‌و ئیسكه‌كانی شكاون، پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی شوه‌یفات بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری بێزاری ئه‌و كرێكاره ئه‌سیوپیه له‌و ژنه‌ی كاری له لا كردووه، ئاشكرا نه‌بووه.