ههسهده: رێكەوتنمان لەگەڵ رژێمی سووریا نهكردووه
"رادەستكردنەوەی گوندەكانی رەققە دوورە لە راستیەوە"
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی سووریای دیموكراتیک (ھەسەدە) رەتیدەکەنەوە رێكکەوتنیان لەگەڵ رژێمی سووریا كردبێت.
عەبدولعەزیز یونس، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەكانی ھەسەد، بە ئاژانسی سمارتی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریای راگەیاند، ئەو ھەواڵانەی باس لە دانووستانی نێوان ھەسەدە و سوپای سووریا و رادەستكردنی دوو گوند لە رەققە بە سوپای ئەو وڵاتە دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە تائێستا گوندەكانی عكێرشی و دەلحە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندایە.
دوێنێ چەند سەرچاوەیەكی سوپای ئازاد، چەند وێنەیەكی فەرماندەكانی رژێمی سووریا و ھەسەدەیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، ھەسەدە دوو گوندی رادەستی سوپای سووریا كردووە.