لایەنەكان چاویان لە ھەنگاوەكانی گۆڕانە
"دەخوازین رێكخەری گشتی نوێی گۆڕان بە بەرنامەی نوێ بێتە نێو مەیدانی سیاسییەوە"
K24 - سلێمانی
دوای ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژاردنەكانی نێوخۆی ئەنجامدا و رێكخەری گشتی نوێ بۆ بزووتنەوەكە دیاركرا و لایەنە سیاسییەكانی باشووری چاویان لە ھەنگاوە نوێییەكانی گۆڕانە بۆ ئاشتەوای نێو ماڵی كورد و ھێنانەدی ئامانجەكانی گەلی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناردنی شاندێك بۆ مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی پیرۆزباییكردن لە رێكخەری نوێ، دەرگایەكی دیكەی كردەوە بۆ گفتوگۆ بە مەبەستی چارەسەری بۆ كێشەكان ناوخۆییەكان و كۆدەنگی لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان.
ئەدھەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، ھیوادارم گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی گەلی كوردبن و بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی بەرنامەكانی جێبەجێ بكات.