ریمۆنتادای بارسیلۆنا به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسی ناچار كرد مشك بخوات
به‌هۆی بارسێلۆناوه ناچار بوو مشك بخوات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر كه‌سێك به‌ڵێن بباته سه‌ر، به وه‌فایه، له‌و رووانگه‌یه‌وه، شارل دای‌و، شاره‌داری "مۆنت دو مارسان" فه‌ره‌نسی، دوای دۆڕانی گره‌وێك گۆشتی مشكی خوارد.
وێبسایته فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاوییانكرده‌وه، ئه‌و به‌رپرسه فه‌ره‌نسییه گره‌وی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كردبوو له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر به یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی و به‌ڵێنی دابوو، ئه‌گه‌ر یانه كاتالۆنییه‌كه بیباته‌وه، مشك ده‌خوات.
دواتر له یارییه‌كه‌دا و له چوارچێوه‌ی خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، بارسێلۆنا توانی سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆماربكات به ئه‌نجامی 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك، له یانه پاریسییه‌كه بباته‌وه.
به‌و هۆیه‌وه شاره‌داری مۆنت دو مارسان گره‌وه‌كه‌ی دۆڕاند و له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی فه‌ره‌نسا دانیشت و ده‌ستیكرد به خواردنی گۆشتی مشك، به‌ڵام مشكێكی ته‌واوی پێ نه‌خورا، ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌ی هه‌ندێك له هاوڕێكانی به‌دوای خۆیدا هێنا و گوتیان به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌شدا، شارل دای‌و، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سێكی میوه‌ییه و هیچ گۆشتێك ناخوات، چونكه خواردن گۆشت وه‌ك سزایه‌ك وایه بۆ ئه‌و، چ جای گۆشتی مشك.
ساتی خواردنی گۆشتی مشك له‌لایه‌ن به‌رپرسه فه‌ره‌نسییه‌كه
پوخته‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان له خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا