ترشاوەکەی سەنگاو دەبێتە سەرچاوەی چارەسەری نەخۆشییەکان
"گراوەكە چەندین نەخۆشی چارەسەركردووە"
K24 - سەنگاو
ترشاوەکەی سنووری سەنگاو بووەتە شوێنی کۆکردنەوەی ھاووڵاتیانی کوردستان کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست سەردانی دەکەن، شوێنەکە لە پاڵ چیای ئاشداغە و زیاتر لە 100 مەتر لە قووڵایی شاخەکەدایە، ئەوانەی سەردانی ترشاوەکە دەکەن خۆیان لە ئاوەکە دەشۆن و وەک خۆیان دەڵێن، سوودێکی باشییان لێوە بینیووە.
مام جەزا، ھاووڵاتیەكی سنوورەكەیە ئەو دەڵێ: "رۆژانە خەڵكی سەردانی ئەو گراوە دەكەن، ھەندێكیان لە شار و بەشەكانی دیكەی كوردستان دێن، سەردانی چەندین نەخۆشخانەیان كردووە چاك نەبوونە، بەڵام كە خۆیان بە ترشاوەكەی سەنگاو شوشوتووە، بۆیان دەردەكەیان چارەسەربووە".