شێرێكی سپی باخچەی ئاژەڵانی ئاوەدانكردووتەوە
شێرە سپییەكە تاقانەیەو رۆژانە 10 كیلۆ گۆشت دەخوات
K24 - ھەولێر
لە پاخچەی ئاژەڵانی زەورا لە بەغدا، شێرێكی رەنگ سپی سەرنجی ھاووڵاتیانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، رۆژانەش خەڵكێكی زۆر سەردانی دەكەن، بەڕێوەبەری ئەو باخچەیە دەڵێت، شێری سپی لەجیھاندا دەگمەنە و ئێمە كەشوھەوایەكی لەبارمان بۆ رەخساندووەو بەشێوەیەك بۆ مانەوەی ئەم شێرە بەھاوین ئامێری فێنكەرەو بە زستانیش گەرمكەرەوەمان بۆ داناوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژانە زیاتر لە 10 كیلۆ گۆشتی پێدەدەین.