عه‌لی بۆ پاراستنی كێكه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزی سرووشتدا ده‌جه‌نگێ
په‌نابه‌رێكی سووریی بووه‌ته باسی میدیاكانی توركیا
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی په‌نابه‌ریكی سوورییه و ئێستا بووه‌ته باسی میدیاكانی توركیا، چونكه ئه‌و به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 27/7/2017 ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ با و باران و لافاوه‌كه‌دا كه‌وتبووه جه‌نگه‌وه تا سه‌رچاوه‌ی پارووه نانه‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دات، ئه‌و كاته‌ی ره‌شه باكه ده‌یویست چه‌تری سه‌ر عه‌ره‌بانه بچوكه‌كه‌ی ببات و ئاو قاچه‌كانی داپۆشیبوو، زۆری هه‌وڵدا ریگه نه‌دات سه‌رچاوه‌ی بژیوییه‌كه‌ی له ده‌ست بچێت.
Istanbul'da her hafta baska bir yagmur felaketi ve Taksim'deki simitci! pic.twitter.com/kyx5KiVWij
— Nilufer Atakay (@niluferatakay) 27 July 2017
به‌ڵام عه‌لی له دوایین كاتدا له به‌رده‌م با و بارانه‌كه‌دا شكستیخوارد، ئه‌و گه‌نجه‌ی 3 ساڵ پێش ئێستا به‌هۆی جه‌نگی سووریاوه توركیای كردووه‌ته په‌ناگه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژی، له ناوچه‌ی ته‌قسیمی ئیستانبوڵ سه‌رقاڵی كێك فرۆشتن بوو، دوو ساڵه عه‌لی له‌و شاره ئه‌و كاره‌ی ده‌ستپێكردووه‌و به‌ڵام ره‌شه‌با و بارانه‌كه وه‌ك چۆن زیانی زۆری به ژماره‌یه‌ك ماڵ و ئۆتۆمبێل گه‌یاند، كێكه‌كانی عه‌لیشی له ئاودا خوساند.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عه‌لیدا هاتووه، وێنه‌گیراوه‌و بووه‌ته باسی میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ڵێن، ئه‌و به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ ره‌شه‌با به‌هێزه‌كه‌دا كردووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه عه‌ره‌بانه‌كه‌ی پاڵده‌نا، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانیووه كیكه "سمیته" توركییه‌كه‌ی له به‌هێزی باو بارانه‌كه بپارێزی و هه‌مووی له ده‌ستچووه.
عه‌لی قه‌سه‌ی بۆ كه‌ناڵی (سی ئین ئێن تورك) كردووه‌و ده‌ڵێت "پێشتر با و بارانی وا به‌هێزم نه‌بینیوه، تووشی شۆك بووم، به‌ڵام ده‌موسیت پارێزگاریی له سه‌رچاوه‌ی بژێوییه‌كه‌م بكه‌م، تا پاروه نانه‌كه‌م په‌یدا بكه‌م، به‌ڵام وه‌ستانه‌وه له رووی هێزی سرووشت و باو بارانی وه‌ها به‌هێزدا زۆر ئه‌سته‌مه".