سه‌رۆكه گاڵتهجارهكهی كۆریای باكوور ئه‌مجاره یه‌خه‌ی گواردیۆلا و باوكی نێیمار ده‌گرێت
دكتاتۆره گه‌نجه‌كه مووشه‌كه‌كانی له گواردیۆلا , باوكی نێیمار و سپۆرتینگ لیسۆبنا ده‌گرێت
سه‌رۆكی كۆریای باكوور (كیم یۆنگ ئۆن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه له باره‌ی خولی ئیسپانیا ده‌كات زۆرترین هه‌واداری له‌م وڵاته هه‌یه، ئه‌مجاره‌یان دكتاتۆره گه‌نجه‌كه مووشه‌كه‌كانی له گواردیۆلا، باوكی نێیمار و یانه‌ی سپۆرتینگ لیسۆبنا ده‌گرێت.

سه‌رۆكی كۆریای باكوور (كیم یۆنگ ئۆن) له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر گاڵته به گواردیۆلای ده‌كات و ده‌ڵێت: له ئۆڵمپیكی 1992 دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا مێدالیای زێری برده‌وه، گواردیۆلا ئاماده نه‌بوو به ئاڵای ئیسپانیا خۆشبدهربڕێت، بۆیه راسته‌وخۆ ئاڵایه‌كه‌ی فڕێ‌دا، دواتریش حكوومه‌تی ئیسپانیا سزایه‌كی باشیان دا.

سه‌رۆكی كۆریای باكوور دواتر باسی باوكی نێیمار ده‌كات و ده‌ڵێت: باوكی نێیمار مافی خۆیه‌تی زۆرترین پاره‌ی له فرۆشی كوڕه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت، 222 ملیۆن یۆرۆ نرخێكی ئه‌وه‌نده كه‌م نییه تا باوكی نێیمار پشتگوێی بخات.

كیم یۆنگ ئۆن، كه له لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مێریكاوه به سه‌رۆكێكی دكتاتۆر و شه‌ڕانگێز ناسراوه، گاڵته به به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆناش ده‌كات كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ جیرۆم ماتیۆ و فابیۆ كوینتراو واژۆ كردووه.
به گاڵته‌وه ده‌شڵێت: دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌فسانه ماتیۆ و كوینترا، ئێستا یانه‌ی لیسبۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دۆگڵاس پێرێرای یاریزانی به‌رازیلی بارسێلۆنا واژۆ بكات كه هیچ یانه‌یه‌ك له‌م جیهانه نایه‌وێت.
