گەرما دەست پێدەكاتەوە
پلەكانی گەرما دەگاتە سەرووی 50
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە سبەیەوە شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و لە ھەندێك ناوچە پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45 و لە سلێمانی و دھۆك 43 و لە كەركووكیش 46 پلە دەبێت.
.jpg)
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ھەولێر دەگاتە 47 پلە و لە سلێمانی بەرزترین پلە 45 و لە دھۆك 44 پلە دەبێت، كەركووك لە پارێزگاكانی دیكە گەرمتر دەبێت و بەرزترین پلە 49 پلەی سەدی دەبێت.
