به فه‌رمی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌سعوود ئۆزیل هاته سه‌رهێڵ
یاریكردنی به درێسی بارسێلۆنا به باشترین ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ریال مه‌درید
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، نێیمار دا سیلڤا داوای له كۆتینهۆ كردووه نه‌چێته بارسێلۆنا و هاوشانی ئه‌و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به ناچاری هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی مه‌سعوود ئۆزیل ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 31 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به بڕی 53 ملیۆن پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌سعوود ئۆزیلی ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانیا هاتۆته سه‌رهێڵ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌سعوود ئۆزیلی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید ده‌ستپێكردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئۆزیل ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگا هه‌یه و یاریكردنیشی به درێسی بارسێلۆنا به باشترین ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ریال مه‌دریدی پێشووی كه پێشتر له هاوینی 2013 به‌ڕێیان كرد و به‌بێ خواستی خۆی به ئارسێناڵیان فرۆشت.