سه‌میر بابۆ پلان و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
10 یاریزانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نه‌ماون
K24 ـ هه‌ولێر
ئەگەرچی تاكو ئێستا وادەی بەرێوەچوونی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دیار نییە، بەڵام یانەی پێشمەرگەی ھەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە بە راھێنەرایەتی سەمیر بابۆ ماوەی چەند رۆژێكە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێ دەستی بە مەشق و راھێنان كردووە.
سەمیر بابۆ راھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆ پارێزگاریكردن له ناسناوه‌كه دێنه‌وه مه‌یدان.
بابۆ ده‌شڵێت: له ئێستا خه‌ریكی نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌مانین، زیاتر له 10 یاریزانی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان نه‌ماون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هه‌ردوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری كوردی سووری (كاوه حه‌سۆ)ـی گۆڵپارێز و (عه‌بدوڵڵا عه‌لی) به‌رگریكار له‌سه‌ر خواستی خۆیان له یانه‌كه رۆیشتوون و چوونه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان بكه‌ن.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتووه كه هه‌ریه‌ك له (هاوڕێ جه‌لال)، (نیوار سه‌ردار)، (عامر فازڵ) به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا مافی ده‌ستبه‌رداربوونیان وه‌رگرتووه و له یانه‌كه نه‌ماون، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێ واژۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستاش به فه‌رمی ته‌نیا سه‌فین مه‌نسووریان له یانه‌ی برایه‌تییه‌وه گواستۆته‌وه.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.