"بوونى سه‌ربازى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا ده‌سته‌به‌رى پاراستنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات"
بۆ چه‌ند ئامانجێكى دوورمهودايه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌يه‌كى حزبى ديموكراتى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له‌سه‌ر خاكى سووريا جێگره‌وه‌ى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليكى توركيا دابمه‌زرێنێت.
نه‌بيل صافيه، به ئاژانسى ميهرى ئێرانى راگه‌ياندووه، جێپێ قايمكردنى سه‌ربازييانه‌ى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا بۆ چه‌ند ئامانجێكى دوورمهودايه.
له باره‌ى ئامانجه‌كانه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت هاوسه‌نگى هێز له‌گه‌ڵ بوونى رووسيا له سووريا بپارێزێت. هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رى سه‌ربه‌خۆيى ده‌وڵه‌تى كوردى له داهاتوودا بكات و پارێزگارى لێ بكات. ببێته بهربهستێكيش بۆ پاراستنى ئيسرائيل له هه‌ژموونى ئێران له سووريادا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مريكا له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌و پهيامه ده‌گه‌يه‌نێته توركيا كه ده‌كرێت باكوورى سووريا بكاته جێگره‌وه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك.
ئه‌و به‌رپرسه حزبييهى سووريا ئه‌وه‌شى گوتووه، ئه‌مريكا له ژێر په‌رده‌وه هاوكارى و راوێژى پێويست پێشكه‌شى كورده‌كان ده‌كات و له به‌رامبه‌ريشدا به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌ده‌ستده‌هێنێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى توركيا دژى بوونى ئه‌مريكايه له باكوورى سووريا، هه‌ر بۆيه دزه‌ى به زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا و پێگه‌ى 10 ناوه‌ندى سه‌ربازى ئه‌مريكا له سه‌ر خاكى سووريا كرد.