ئه‌مريكا 100 بارهه‌ڵگرى ديكه پێداويستى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى باكوورى سووريا كرد
له رێگه‌ى خاكى عێراقه‌وه گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له ناردنى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له باكوورى سووريا.
سايتى تورك پرێسى توركيا بڵاويكرده‌وه، دوێنێ يه‌كشه‌ممه ئه‌مريكا 100 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى باكوورى ره‌ققه و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه كردووه.
په‌يامنێرى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ رايگه‌ياندووه، ئه‌و بارهه‌ڵگره ئه‌مريكيانه له رێگه‌ى خاكى عێراقه‌وه گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه له سنوورى حه‌سه‌كه.
په‌يامنێره‌كه ئه‌وه‌شى وتووه: بارهه‌ڵگره‌كان هامه‌ر و جێبى فۆر ئێكس و به‌رزكه‌ره‌وه و چه‌ندين پێداويستى ديكه‌ى سه‌ربازييان گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مريكا له ماوه‌ى نێوان 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوو تا 27ى تهمموز/ يۆليۆ 809 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى يه‌په‌گه له رۆژئاڤا (باكوورى سووريا) كردووه.
حكومه‌تى توركيا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراو له توركيا ده‌ناسێنێت و دژى پڕچه‌ككردنى ئه‌و هێزه‌يه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه.