كوڕه‌كه‌ی عومه‌ر چیچانی كوژرا
سه‌رپه‌رشتیاری كه‌تیبه‌یه‌كی هێرشكه‌ر بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئێواره‌ی رۆژی 31/7/2017 رایگه‌یاند "كوڕی وه‌زیری پێشووی جه‌نگی داعش له كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له باكووری پارێزگاكه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی "گرووپێكی سه‌ر به داعش له لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی "ئه‌بو عومه‌ر چیچانی" به‌رێوه ده‌برا و باوكیشی كه پێشتر وه‌زیری جه‌نگی داعش بوو، پێش زیاتر له ساڵێك كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌كانی چیای حه‌مرین روویداوه‌و 40 كیلۆمه‌تر له باكووری سه‌ڵاحه‌دین كوڕه‌كه‌ی عومه‌ر چیچانی له لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كوژراوه، جگه له‌وه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت "كوڕه‌كه‌ی چیچانی، سه‌رپه‌رشتی كه‌تیبه‌ی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می هێرشبه‌ری ده‌كرد له نه‌ینه‌وا، به‌ڵام پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به‌ره‌و حه‌ویجه رایكردبوو و سه‌رقاڵی درووستكردنه‌وه‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه بووه، بۆیه پاش كوژرانیشی، چه‌كدارانی داعش به بێده‌نگی له گۆڕستانی "مهاجرین" له حه‌ویجه شاردوویانه‌ته‌وه.