سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هۆشدارى ده‌داته توركيا
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سووربێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووی په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و پاڵێوراوى پارتى ديموكراتى كۆمه‌ڵايه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران مارتن شۆڵتز رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر توركيا سزاى له‌سێداره‌دان بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌رگاى هاتنه ناو ئه‌وروپاى به روودا داده‌خرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى له ئه‌ڵمانيا شۆڵتز گوتى: ئه‌ردۆغانم خۆش ده‌ويست كاتێك سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و ده‌يويست توركيا به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێبخات، به‌ڵام دواتر ئه‌و خۆشهويستييه بۆى گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هات.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سووربێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى سزاى له‌سێداره‌دان و كارپێكردنى، ئه‌وا ده‌رگاى هاتنه ناو ئه‌وروپا به رووى خۆي‌دا به ته‌واوى داده‌خات.