بیره‌خواردنه‌وه‌و فرێدانی حیجاب ژنه بیژه‌رێكی ئێرانی كردووه‌ته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ئه‌و ژنه بێژه‌ره به داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی حیجاب ناسرابوو
K24 - هه‌ولێر
ئه‌و ژنه بێژه‌ره ئێرانییه‌ی كه پێش هه‌فته‌یه‌ك وێنه‌كانی به‌بێ حیجاب له سویسرا بڵاوبوویه‌وه، بووه‌ته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌ڵكیكی زۆر هیرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خانمه‌وه به "دوو روو" ناوی ده‌به‌ن.
چونكه "ئازاده نامداری" بێژه‌ری دیاری ئێران، به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی ده‌رباره‌ی حیجابكردن به ناوبانگه و له میدیاكانه‌وه شانازی زۆری به‌وه‌وه كردووه كه ئه‌و ئافره‌تیكه حیجاب ده‌پۆشێت.
به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی بێت، له‌و كاته‌ی له سویسرا بووه وێنه‌ی گیراوه كه بێ حیجاب دانیشتووه‌و بیره له به‌رده‌میدایه.
ئه‌و ژنه بێژه‌ره یه‌كێكه له بێژه‌ره ناوداره‌كانی ئێران و له چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیی حكومه‌تی ئیران كاری بێژه‌ری كردووه، به‌رنامه‌یه‌كیشی به ناوی "ئابان" كه ناوی مانگێكی رۆژمێری فارسییه هه‌بووه.
ئه‌و بێژه‌ره به داكۆكیكار له حیجاب ناسراوه‌و له رۆژنامه‌ی "وطن امروز" كه رۆژنامه‌یه‌كی كۆنه‌پارێزه‌كانی ئێرانه گوتبووی "شانازی به پۆشینی حیجابه‌وه ده‌كات" ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وه‌ك ئافره‌تێكی نموونه‌یی له ئێران ده‌یانناساند.

به‌ڵام له 23/7/2017 كاتێك وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و بێژه‌ره بڵاوكرایه‌وه كه له باخچه‌یه‌كی وڵاتی سویسرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌یدا به بێ حیجاب دانیشتووه‌و بیره ده‌خواته‌وه، ئه‌و دوو كاره‌ش له ئێران قه‌ده‌غه‌كراون، به‌ڵام ئێرانییه‌كان فێڵی زۆریان بۆ ده‌ستخستن و خواردنه‌وه‌ی به‌كارهێناوه.
تا ئێستا دیارنییه كێ ئه‌و وێنانه‌ی دزه‌پێكردووه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نووسیووه "ئه‌مه به‌ڵگه‌ی دوو روویی ئه‌و بێژه‌ره‌یه" و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن "به‌و فێڵه توانیوویه‌تی خۆی بباته پێشه‌وه‌و له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ئێرانی كارێك په‌یدا بكات".