نێیمار له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌گاته پاریس
نێیمار داسیلڤا، گه‌شتی قه‌ته‌ری نه‌كردووه گه‌ڕایه‌وه ئیسپانیا
رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فڕەنسی رایگەیاند نێیمار داسێلڤا لە چەند کاتژمێری داهاتوو راستەوخۆ لە چینەوە گەشتی فڕەنسا دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 ئابی 2017، میدیاكانی بریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه نێیمار داسیلڤا، گه‌شتی قه‌ته‌ری نه‌كردووه گه‌ڕایه‌وه ئیسپانیا.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو نێیمار له چینه‌وه بچێته قه‌ته‌ر و له‌وێ پشكنییه پزیشكیه‌كان ئه‌نجامبدات، چاوی به ناسر خلفێ سه‌رۆكی پاریس سانجیرمان بكه‌وێتكه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانی بریتانیا و بڵاویانكردووه‌ته‌وه، نێیمار راسته‌وخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیسپانیا و پشكنییه‌كانی ئه‌نجامنه‌داوه،
به‌مه‌ش جاریكی دیكه رۆیشتنی نیێمار یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه،
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بین ئێن سپۆرتی قه‌ته‌ری كه سه‌رۆكی یانه‌ی پی ئێس جی خاوه‌نده‌رایه‌تی ده‌كات له هه‌واڵێك بڵاوییكردبووه كه نێیمار بڕیاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه و به كارگێرانی یانه‌كه‌ی گوتوه له بارسێلۆنا نامێنێته‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گوماناوی روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، پاریس سانجێرمان 222 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داوه‌ته بارسێلۆنا.