حكومه‌تی عێراق روفاتی كارمه‌نده‌كانی پێشووی له چاڵی خه‌سفه ده‌رناهێنێ
داعش ئه‌و چاڵه‌ی وه‌ك گۆڕی به كۆمه‌ڵ به‌كارهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
له‌م دواییانه‌دا خه‌ڵكی مووسڵ، داوایان له حكومه‌تی عیراق كردووه به دوای روفاتی قوربانیانی ده‌ستی داعشدا بگه‌رێن، به تایبه‌تی ئه‌و ته‌رمانه‌ی داعش خستنییه چاڵی خه‌سفه‌ی باشووری مووسڵه‌وه و وه‌ك گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعش ناوده‌برێت.
زوهێر جبوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ ده‌ڵێت "حكومه‌ت بایه‌خ به گه‌ڕان بۆ روفاتی قوربانیه‌كانی ده‌ستی داعش نادات، له چاڵی خه‌سفه‌دا هه‌زاران ته‌رمی خه‌ڵكی پارێزگای مووسڵ هه‌یه و ئه‌مه‌ش وایكردووه بگوترێت "خوێنی عێراقیه‌كان بێ نرخه و كه‌س بایه‌خی پێنادات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی " كه‌سوكاری قوربانیه‌كان ده‌یانه‌وێت ته‌رم و روفاتی كوژراوه‌كانیان ده‌ستكه‌وێته‌وه‌و به خاكیان بسپێرن، چونكه كۆمه‌ڵێك مافی شه‌رعی و قانوونی وه‌ك میرات و مووچه هه‌یه، ده‌بێت ئه‌ویش چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه نابێت ده‌ست له‌م بابه‌ته هه‌ڵبگیرێت".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا عه‌لی به‌درانی كه یه‌كێكه له دانیشتوانی شاری مووسڵ ده‌ڵێت "چه‌كدارانی داعش چاڵی خه‌سفه‌یان وه‌ك گۆڕی به كۆمه‌ڵ به‌كارده‌هێنا، ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌یانكوشتن، ته‌رمه‌كانیان ده‌برد و فڕێیان ده‌دایه ئه‌و چاڵه گه‌وره‌وه".
له مووسڵ قسه‌و باس زۆره زۆربه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی فڕێدراونه‌ته ئه‌و چاڵه‌وه، ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی پێشووی حكومه‌تی عێراقبن، جیا له‌وانه‌ی داعش به هۆكاری جیاواز بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كردن.
زۆربه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، روفاتی قوربانیه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ناوخۆییه‌ی پارێزگاكه ده‌ڵێت "كاتێك هێزه‌كانی عێراق له شاره‌كه نزیك بوونه‌وه، داعش هه‌وڵیدا بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه گه‌وره‌كانی چاڵه‌كه پڕكاته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر خۆڵ و زبڵ و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی په‌ككه‌وتووی هێناو خستییه چاڵه‌كه‌وه تا پڕی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌ك ته‌رمه‌كان چوونه خواره‌وه‌و چاڵه‌كه‌ش هه‌ر ماوه‌ته‌وه، بۆیه داعش ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به بۆمب و لوغم چاند تا كه‌س نه‌توانێت بگاته ئه‌و شوێنه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی شاره‌زا "ئه‌و چاڵه زۆر كۆنه و تا ئێستا نازانرێت قوڵییه‌كه‌ی چه‌نده، به‌ڵام ده‌می چاڵه‌كه 35 مه‌تر كراوه‌یه و ده‌كه‌وێته بیابانێكی نزیك له گوندی عه‌زه‌به و 8 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری مووسڵه وبه رێگایه‌كی خۆڵ ده‌توانرێت به ماوه‌ی نیو كاتژمێر بگه‌یته سه‌ر چاڵه‌كه".

هه‌ر ئه‌و بۆمبانه بوو له 25/2/2017 رۆژنامه‌نووسێكی كورد (شیفا گه‌ردی) و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقیان كرده قوربانی.
تا ئێستا تیمه تایبه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمییه‌كانی وڵات نه‌یانتوانیوه روفاتی ئه‌و قوربانیانه‌ی ناو چاڵه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه، چونكه هێشتا ناوچه‌كه بۆمبرێژكراوه‌و پێویست ده‌كات ئه‌و بۆمبانه هه‌ڵبگیرینه‌وه تا بتوانن بگه‌نه سه‌ر چاڵه‌كه و ده‌ست به هه‌وڵه‌كانیان بكه‌ن.