ئاھەنگی ھاوسەرگیریان لە نەخۆشخانە گێڕا
بووك چیرۆكی ھاوسەرگیریان دەگێڕێتەوە
K24 - ھەولێر
كچ و كوڕێكی خەڵكی بورسای توركیا، کاتێک سەرقاڵی دابەشكردنی كارتی میوانداری ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بوون، رووبەڕووی رووداوێكی ھاتووچۆ بوونە، بە مەش نەیانتوانی لە وادەی خۆی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بگێرن، بەڵام ئەوان رێگەیان نەدا رێورەسمی مارەبڕینەکەیان لەدەست بچێت و دادوەریان داوەتی نەخۆشخانە کرد و ئاهەنگەکەیان لە بەشی ئێسك و شكانی نەخۆشخانە گێڕا.