به ڤیدیۆ.. سێڤییا به‌شێوازێكی سه‌یر گواستنه‌وه‌ی ناڤاس راده‌گه‌یه‌نێت
ده‌موچاوی داده‌پۆشێت و ده‌یخاته پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و به‌ره‌و لالیگای ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی ئازاد، خیسۆس ناڤاسی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه گه‌ڕانده‌وه لالیگا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 ئابی 2017، یانه‌ی سێڤییا به فه‌رمی خیسۆس ناڤاسی 31 ساڵانی بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.
ناڤاس له هاوینی 2013 له یانه‌ی سێڤییاوه به گرێبه‌ستێكی 4 ساڵه به بڕی 14 ملیۆن و نۆ سه‌د هه‌زار یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، له‌م ماوه‌یه دوو ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه، به‌ڵام كاتێك له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات، یانه‌ی سیتیزن له‌سه‌ر داوای گواردیۆلا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كرایه‌وه و له رۆیشتن سه‌ربه‌ست كرا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ناڤاس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره راگه‌یاندرا، به‌وپێیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی ناڤاس خرایه پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك و سه‌ری داپۆشرا و دواتر له خستیان نێو یاریگه‌ی رۆمان سانچێز پێزخوانی تایبه‌ت به یانه‌ی سێڤییا كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ناڤاس به درێسی سێڤییا له‌م یاریگه‌یه یاری كردووه.
ناڤاس له كاتی پشكنینی پزیشكی یانه‌ی سێڤییا