ویستی به نه‌شته‌رگه‌ی جوانكاری خۆی بشارێته‌وه به‌ڵام شكستیهێنا
پاره‌یه‌كی زۆریشی له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا خه‌رج كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی چین بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژنێكی ته‌مه‌نی 59 ساڵان له شاری ووهانی ناوه‌ڕاستی وڵات، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، رووخساری خۆی گۆڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له باج بدزێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌بوایه ئه‌و ژنه چینییه بڕی 25 ملیۆن یوان (نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار) وه‌ك باجی قه‌رزی كه‌سی، بداته حكوومه‌تی چین.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای شاری ووهان به‌هۆی نه‌دانی باج، بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و ژنه ده‌رده‌كات، پۆلیس بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات و له شاری شینچینی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ژنه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاژانسه هه‌واڵییه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رییان له گۆڕانی رووخساری ئه‌و ژنه سووڕماوه و ده‌ڵێت: "به رووخسار هه‌ر له كه‌سێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان ده‌چوو، زۆر جیاواز بوو له‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا بوو".
ئه‌و ژنه ناوی "زو ناجوان"ه و به هۆی تكیتی ساخته‌وه توانیویه‌تی به شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاتووچۆ له نێوان شاره‌كاندا بكات و پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییهكهشی هه‌ر به چه‌كی بانكی ساخته داوه.
تا ئێستا پۆلیس ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییهكهی ناجوان چه‌ندی تێچووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه تێچووه‌كه‌ی یه‌كجاره زۆره.