داعش له رێگه‌ی ئه‌م بانده مافیاییه‌وه نه‌وت ده‌فرۆشێت
پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆری نه‌وته‌كه‌دا گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆلیسی ئیتاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له چه‌ند راپۆرتێك ده‌ستپێكردووه كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند باندێكی مافیای ئیتاڵی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رێككه‌وتوون و نه‌وتی ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه به قاچاخ ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌وروپا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی "لا ریپۆبلیكا"ی ئیتاڵییش ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له نه‌وتدا گرتووه، كه له سووریا و لیبیاوه هاتووه و كۆگای سووته‌مه‌نی ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئیتاڵیای پڕكردووه، پۆلیس ده‌شڵێت: "ئه‌و بڕه نه‌وتی نابێت لێره هه‌بێت".
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس گواستویه‌ته‌وه، ئه‌وان نازانن بانده مافیاییه‌كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ داعش رێككه‌وتوون، یاخود له‌گه‌ڵ نێوانگیر و بازرگانی دیكه‌وه ئه‌و كاره‌یان كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ڤینیسیا و پۆلیای باشووری ئیتاڵیا، بانده مافیاییه‌كان له بازرگانی نه‌وت تێوه‌گلاون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دامه‌زرێنراون، گوایه تایبه‌تن به بازرگانی نه‌وت، دوای هه‌نارده‌كردنی بڕێكی "یه‌كجار زۆری نه‌وت" به نرخێكی هه‌رزان، راسته‌وخۆ كۆمپانیاكان داده‌خرێن.
ئه‌ندریا رۆسیتی، سه‌رۆكی تۆڕی كۆمپانیاكانی ئه‌سۆتپرۆلی بۆ وزه، ده‌ڵێت: "له‌و رێگه‌یه‌وه خۆیان له باج ده‌دزنه‌وه، كه ته‌نها ساڵی رابردوو به‌های ئه‌و باجه‌ی ده‌بووایه بیده‌نه حكوومه‌تی ئیتاڵیا، دوو ملیار یۆرۆ ده‌بێت".
سه‌رچاوه: SkyNews