مه‌روه به ساخته ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری رێكخست به‌ڵام لێی بوو به راست
ویستی دڵی باپیری خۆش بكات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌روه‌ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، ویستی خه‌ونی باپیره ته‌مه‌ن 94 ساڵییه‌كه‌ی بهێنیته دی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ساخته‌ش بێت، ویستی دڵی باپیره‌ی خۆی خۆشبكات، كه له سه‌ره مه‌رگدایه.
مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، مه‌روه، له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوڕێی به‌ناوی هاكان، كه ته‌نها ساڵێك له مه‌روه گه‌وره‌تره، ئاهه‌نگێكی ساخته‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی "بالی قه‌یسه‌ر"ی توركیا رێكخست و باپیره نه‌خۆشه‌كه‌یان هێنا باخچه‌كه و به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا، باپیری مه‌روه، دهسبهندێكی زێڕی وه‌ك دیاری هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش به نه‌وه‌كه‌ی كرد و دڵی خۆش بوو.
ته‌نها دوای سێ رۆژ له‌و ئاهه‌نگه، باپیرهكه كۆچی دوایی كرد، رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌روه ده‌ڵێت: "من دڵخۆشم چونكه توانیم دڵی باپیره‌م خۆش بكه‌م به‌ر له‌وه‌ی به یه‌كجار جێ‌مان بهێڵێت".
مه‌روه چیرۆكی خۆی بۆ رۆژنامه توركییه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "پێشتر باپیرم پێی ده‌گوتم، ته‌مه‌ن گه‌وره بووه و حه‌ز ده‌كه‌م هاوسه‌رگیری بكه‌ی و ئاهه‌نگه‌كه‌ت ببینم، منیش پێمگوت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م له مانگی ته‌ممووزدا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه پێی‌گوتم باپیرت هێنده‌ی نه‌ماوه له ژیان، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ساخته ئه‌نجام بده‌ین ودڵی خۆ بكه‌ین، دواتریش هه‌ر وامان كرد".
ئێستا هاكان، كه هاوسه‌ری راسته‌قینه‌ی مهروهیه، ده‌ڵێت: "ئه‌ركه‌كه‌ی خۆمان به‌جێهێنا و باپیری مهروهمان دڵخۆشكرد، به‌ڵام ئێستا به‌راستی هاوسه‌رگیریمان كردووه و هیوادارم بووم ئێستا ئه‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا له‌گه‌ڵمان بووایه".
دواتر مه‌روه ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاكان پێكهێنا و به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.