تاران هۆشدارى ده‌داته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى
كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ئه‌مريكا رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێشێلكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ئه‌مريكا رێككه‌وتنى ناووكى وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێشێلكردووه.
ئه‌و لێدوانه‌ى ئێران دواى ئه‌وه هات، ئه‌مريكا ژماره‌يه‌ك سزاى نوێى به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند.
رۆژى 15ى تهمموز/ يۆليۆى 2015 كۆمارى ئيسلامى ئێران دواى زياتر له 10 ساڵ دانووستان رێككه‌وتنێكى ناووكى له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێنج كۆ يه‌كدا واژوو كرد.
ئاژانسى تهسنيمى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ناووكى به سه‌رۆكايه‌تى حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆك كۆمار كۆبووه‌ته‌وه.
زانيارى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و سزايانه‌يه كه ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ له دژى ئێران په‌سندى كردوون.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، سزاكانى ئه‌مريكا پێچه‌وانه‌ى به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى ناووكييه.
داواشيان له ئيداره‌ى وڵاته‌كه‌يان كردووه، كاردانه‌وه‌ى يه‌كلاكه‌ره‌وه و گونجاو و دانايانه له دژى ئه‌مريكا بنوێنێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه پلانێكى 16 خاڵى په‌سند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئێران به گوێره‌ى ئه‌و پلانه وه‌ڵامى ئيداره‌ى تره‌مپ بداته‌وه.
بڕياره سه‌رۆكى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى ئه‌و پلانه راده‌ستى ئه‌نجوومه‌نى وزه‌ى ناووكى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بكات بۆ كارلهسهركردنى.
هاوكات بڕياره ئێران سكاڵا به‌رز بكاته‌وه بۆ ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان و هۆشدارى ئه‌وه‌ش بدات كه به هۆى سياسه‌ته‌كانى ئيداره‌ى تره‌مپه‌وه رێككه‌وتنى ناووكى له سه‌روبه‌ندى هه‌ره‌سهێنانى يهكجارهكيدايه.