ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكى به تاوانى توندوتيژى سێكسى بۆ سه‌ر ژنێكى ئه‌سيوبى سزادرا
ناچار كراوه وه‌ك كۆيله كار بكات و له 2007دا توندوتيژى سێكسى له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مريكايى بڵاويكرده‌وه، ديپلۆماتكارێكى پێشووى ئه‌مريكا له يه‌مه‌ن له لايه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى به كۆيله‌كردن و توندوتيژى سێكسى له به‌رامبه‌ر كارگوزارێكى ئه‌سيوبى سزا دراوه.
رۆژنامه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ليندى گوڤارد و هاوسه‌ره ئوسترالييه‌كه‌ى راسيل هوارد له لايه‌ن دادگاوه به بژاردنى 3 مليۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووى ئه‌و زيانانه‌ى به‌ر كارگوزاره ئه‌سيوبييه‌كه كه‌وتوون سزا دراوون.
ساره روو، ناوى ئه‌و ژنه ئه‌سيوبيه‌يه كه ته‌مه‌نى 30 ساڵه و له لايه‌ن ئه‌و ژنه ديپلۆماتكاره ئه‌مريكييه‌وه له يه‌مه‌ن ناچار كراوه وه‌ك كۆيله كار بكات و له 2007دا توندوتيژى سێكسى له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و ژنه ئه‌سيوبييه ئاشكرايكردبوو، كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئه‌مريكييه ناچاريان كردووه، 85 تا 90 كاتژمێر له هه‌فته‌يه‌كدا كار بكات و پاسه‌پۆرتيشيان لێوه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانێت رابكات.
له به‌رامبه‌ردا گوڤارد، له 2013دا ده‌ستى له كارى ديپلۆماسى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له يه‌مه‌ن كێشايه‌وه و ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ى ئه‌نجامدابێت.
ئه‌وه‌شى گوت: كه ژنه ئه‌سيوبييه‌كه بۆى نييه به ياساى بازرگانيكردن به مرۆڤ كه له 2008 خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه داواى قه‌ره‌بوو بكات.