سه‌در و بن سه‌لمان: ئێمه هه‌ڵه بووين
به‌غدا و رياز هه‌ڵه‌بوونه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و جێنشينى پادشاى عه‌ره‌بستانى سعووديه مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان دانيان به‌وه‌دا نا كه به‌غدا و رياز له رابردوودا له باره‌ى پهيوهندييهكانيانهوه هه‌ڵه‌بوونه.
وته‌بێژى ره‌وتى سه‌در له عێراق سه‌لاح عوبێدى رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له سه‌در و بن سه‌لمان ئه‌و ههڵانهيان ديار كردووه كه له نێوان رياز و به‌غدا روويانداوه.
ناوبراو بۆ كه‌ناڵى ئهلحهدهسى سعووديه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و ئاساييكردنه‌وه‌ى ته‌واوى په‌يوه‌ندييه‌كان كردووه‌ته‌وه.
عوبێدى ئه‌وه‌شى گوت: سه‌در بۆ جێنشينى عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه، پێويسته هه‌نگاوى كرده‌يى بنرێن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ناكۆكييهكاندا و ده‌رگا به رووى ئاسۆى نوێى هاوكارى و وه‌لانانى گيانى مه‌زهه‌بى و تائيفى بكرێته‌وه.