"دهستدرێژيكار هاوسه‌رگيرى به‌لاشه" كۆتايهات
ماده‌ى 308ى پرۆژه‌ى ياساى هه‌مواركراوى سزاكانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌رده‌ن ماده‌ى 308ى پرۆژه‌ى ياساى هه‌مواركراوى سزاكانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌و مادده ياساييه تێيدا هاتبوو، كه‌سێك ده‌ستدرێژى سێكسى بكاته سه‌ر ئافره‌تێك ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه بخوازێت، ئه‌وا؛ سزا نادرێت.
هانى مولهقى، سه‌رۆك وه‌زيران، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا جه‌ختى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى كابينه‌كه‌ى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و مادده‌يه كرده‌وه و گوتى: ئه‌و مادده‌يه له سۆنگه‌ى پاراستنى خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه دانرابوو.
ليژنه‌ى ياسايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دوێنێ گوێى له بۆچوونى رێكخراو و چالاكانى ژن گرت، كه داوايانكردبوو، ئه‌و مادده‌يه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
پێشتريش رێكخراوى هيومه‌ن رايتس ۆچ داواى له ئه‌رده‌ن كردبوو، ئه‌و مادده‌يه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه ده‌بێته رێگه‌يه‌ك بۆ ده‌ربازبوونى دهستدرێژيكارانى سێكسى له سزادان.
#العدل_تضبط_زواج_القاصرات
— سفير تويتر (@Ambassado1r) ١ أغسطس، ٢٠١٧
الحمد لله بلادنا علم وعلماء فلا يأتي شي
الا بعد دراسه
في الأُردن تعديل قانون
الاغتصاب الى زواج
#قروب_برقا_وروق pic.twitter.com/j9w3N2VUbu