خانمە پۆلیسێک بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بێته‌ ناوبژیوانی چوارەم

له‌ یارییه‌كی خولی ئینگلیزی خانمه‌ پۆلیسێك رۆڵی ناوبژیوانی چواره‌م ده‌بینێت

لە یارییه‌كی دۆستانەی نێوان ھەردوو یانەی ویگان ئاتڵێتیكی و گریمبسی تاونی ئینگلیزی، رووداوێکی سەیر روویدا، کاتێک ناوبژیوانی چوارەم تووشی پێکان ھات، لە شوێنی ئەو خانمە پۆلیسێک کارەکەی تەواو کرد.

ھاندەرانی یارییەکە و یاریزانەکان تووشی شۆک بوون کاتێک بینیان خانمە پۆلیسێک لە جێگای ناوبژیوانی چوارەم وەستاوە و تابلۆی ئەلیکترۆنی ئاڵوگۆڕی یاریزانانی بەدەستەوەیە و کاری ناوبژیوانی چوارەم جێبەجێ دەکات.

رووداوەکە لەکاتێکدا بوو کە ناوبژیوانی چوارەم تووشی پێکان ھات و نەیتوانی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.

خانمە پۆلیسەکە بە جلوبەرگی پۆلیسی و کەلەبچە و ئیلەگی فسفۆری، تابلۆکەی بەرز کردەوە کە ئاماژەیەک بوو بۆ ھاتنە ژوورەوەی یاریزان کارلینگ ئوسبورون.

یەکێک لە ھاندەرەکان بە رۆژنامەی گریمبسی تیلیگرافی راگەیاند: روداوەکەم بە چاوی خۆم بینی، ناوبژیوانی چوارەم تووشی پێکان ھات، بەخێرایی ئەو خانمە پۆلیسە کارەکەی بەرێکوپێکی ئەنجام دا.

وێنەی ئەو خانمە پۆلیسەش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هه‌ژاند، یارییەکه‌ش بەمەبەستی ئامادەکاری بوو بۆ وەرزی نوێی و  بە بەرامبەر بوون بە 2 گۆڵ بۆ ھەر لایەکیان کۆتایی ھات.

ئاماده‌كردنی: مەسعوود حەسەن