یه‌كه‌م وێنه‌ی سێڵفی له بۆشایی ئاسمان له زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت
وێنه‌كه ببینه و بزانه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و وێنه سێڵفییه‌ی كه باز ئالدرن له بۆشایی ئاسمانی نزیكه‌ی 51 ساڵ پێش ئێستا گرتوویه‌تی، ده‌خرێته زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی و پێشبینی ده‌كرێت، له 1800 دۆلاره‌وه ده‌ستپێبكات.
ئالدرن كه به ئه‌ركی "گیمینی 12" له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 1966 له بۆشایی ئاسمان بوو، وێنه‌كه‌ی گرت، كه نزیكه‌ی 5 كاتژمێر له ده‌ره‌وه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و له یه‌كێك له ده‌رچوونه‌كانیدا وێنه‌كه‌ی گرتووه.
قه‌باره‌ی وێنه‌كه 25 * 20 سه‌نتیمه‌تره و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی دیكه‌ی ناسا كه تایبه‌ت بووه به گه‌شتی "Gemini 12" و له ساڵی 2015 فرۆشران.
خاوه‌ن ئه‌و وێنانه بڕیاریداوه وێنه سێڵفییه‌كه، رۆژی 14ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر بخاته زیادكردنی ئاشكرا و پێشبینی ده‌كرێت، له 1800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستپێبكات.
له وێنه سێڵفییه‌كه‌دا گۆی زه‌وی به ره‌نگێكی شین له پشتی سه‌ری ئالدرن كه ئێستا ته‌مه‌نی 87 ساڵه، ده‌ركه‌وتووه, له‌گه‌ڵ كامێرایه‌ك به ناوی "Maurer" و تایبه‌ت بووه به گه‌شته‌كانی بۆشایی ئاسمان.
