شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی به‌نگلادیش خۆی خنكاند
له‌و كاته‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه خۆی خنكاندووه
K24 - هه‌ولێر:
شوخ و شه‌نگه كه‌ی به‌نگلادیش كه نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو، له‌و كاته‌ی به ڤیدیۆ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، خۆی خنكاندووه".
رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف زه ئیندیا" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ریسیلا پینتی" ته‌مه‌ن 22 ساڵان، له ماڵه‌كه‌یدا به هه‌ڵواسراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتوونه‌ته سه‌ری توانای قسه‌كردنی نه‌ماوه‌و به په‌له گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش هیچ سوودێكی نه‌بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان گوتوویانه گیانی له ده‌ستداوه".

پۆلیس ده‌ڵێت "پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی پشت ئه‌و كاره‌ی ریسیلا تا ئێستا روون نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بووبێت كه منداڵیشی لێی هه‌یه".

ئه‌و ژنه نمایشكاره كه به شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی به‌نگلادیش ناسرابوو، له زانكۆ سه‌رقاڵی خوێندنی ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی بووه.
ئه‌و ژنه له ساڵی 2012 كاتێك ته‌مه‌نی 17 ساڵان بووه، وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ ده‌ستی به كاركردن كردبوو.