بارسێلۆنا به فه‌رمی به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار راده‌گه‌یه‌نێت
نێیمار و سانتۆس جۆنیۆری باوكی له‌گه‌ڵ جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتاییان له باره‌ی رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان پێ راگه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئابی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكردۆته‌وه كه نێیمار و باوكی به فه‌رمی داوای رۆیشتنیان بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فره‌نسا له سه‌رۆك و كارگێرانی بارسێلۆنا كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی بارسا، به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه 222 ملیۆن یۆرۆی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بده‌ن و بڕۆن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان نێیمار خودی خۆی پاره‌ی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌داته بارسێلۆنا، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوون وه‌ربگرێت و له ڕووی یاساییه‌وه كێشه بۆ رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان دروست نه‌بێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گوماناوی روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، له ئێستاشدا رۆیشتنی بۆ پاریسی سانجێرمان یه‌كلایی بۆته‌وه.
