هه‌وڵى دزينى مارسيدسێك به چوار گوێدرێژ شكستيهێنا
ئه‌وه پێنجه‌م حاڵه‌تى دزينى ئۆتۆمبێل و ره‌وانه كردنييه‌تى بۆ زيمبابۆى.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ناوخۆى كۆمارى باشوورى ئه‌فريقا ڤيكيلى مبالولا، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه هه‌وڵى دزينى ئۆتۆمبێلێكى مارسيدس به هۆى چوار گوێدرێژه‌وه پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه.
گوتى: ئه‌وانه‌ى كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامدابوو، ده‌يانويست به‌و چوار گوێدرێژه ئۆتۆمبێله‌كه كه له جۆرى (Mercedes-Benz C 220) به قاچاغ ببه‌نه وڵاتى زيمبابۆى دراوسێوه.

مبالولا، له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه پێش دوو رۆژ له رووبار‌ى ليمبۆبۆ دۆزراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش رايكردووه به‌ره‌و دارستانه‌كانى زيمبابۆى.
روونيشيكرده‌وه، كاتێك پۆليس گه‌يشتووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه، دزه‌كه ويستوويه‌تى به گوێدرێژه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه له رووبارێك بپه‌ڕێنێته‌وه و به هۆى چه‌قينه‌وه نه‌يتوانيوه زۆرتر دوورى بخاته‌وه.
له ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌وه پێنجه‌م حاڵه‌تى دزينى ئۆتۆمبێل و ره‌وانه كردنييه‌تى بۆ زيمبابۆى.
SAPS investigating after another vehicle was recovered in Limpopo River on 31/07. Suspects fled into bushes #wanyaTsotsi pic.twitter.com/ezdDlUrk9B
— RSA Police Minister (@MbalulaFikile) ١ أغسطس، ٢٠١٧