نێیمار به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت روویكرده پۆرتۆ
نێیمار گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ره‌و پۆرتۆ به‌ڕێكه‌وت
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی له شاری بارسێلۆنای ئیسپانیاوه به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بارسێلۆنای جێهێشت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2 ئابی 2017، دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی رۆیشتنی نێیمار له بارسێلۆنا، ئه‌و یاریزانه به هاوڕێیه‌تی واگنه‌ر ریبیرۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی و جۆنیۆر سانتۆسی باوكی شاری بارسێلۆنای جێهێشت، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت فرۆكه تایبه‌ته‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاكانی ئیسپانیا، نێیمار بۆ ماوه‌یه‌ك له‌پێناو دووربوون له پاڵه‌په‌ستۆی راگه‌یاندنه‌كان چووه‌ته شاری پۆرتۆی پورتوگالی.
نێیمار گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵ كرا بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و له ئێستا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌لایه‌ن یانه پاریسیه‌كه ده‌كات.
واگنه‌ر ریبیرۆ ره‌تیكرده‌وه بیدركێنێت نێیمار به‌ره‌و كوێ ده‌روات و رایگه‌یاند ره‌نگه له كۆتایی هه‌فته نێیمار پێشكه‌ش بكرێت.
واگنه‌ر ریبیرۆ به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه نێیمار به فه‌رمی دوێنێ ئۆفه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمانی پێگه‌یشتووه، ده‌شڵێت: گه‌شتی پاریسم كرد و ئه‌وان ئۆفه‌رێكیان خسته به‌رده‌ممان بۆ ئه‌وه‌ی بڕی نرخی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بده‌ن، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كاره‌كان ته‌واو ده‌بن، له‌م هه‌فته‌یه بڕه‌كه‌ی ده‌درێت، ره‌نگه له كۆتایی هه‌فته نێیمار له پاریس پێشكه‌شی مێدیاكان ده‌كرێت.